بیۆنسێ چیرۆکی ژیانی دەکاتە فیلم

خەندان لایف-

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ، چیرۆکەکەی لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەرهەمدەهێنێت.

ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەری گۆرانی وتندا کاردەکات و ماندوودەبێت، چونکە ئەوە خەونی گەورەی ژیانی بوو، لە نوێترین کاریشیدا رایدەگەیەنێت کە بەمزووانە چیرۆکی ژیانی دەکاتە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی "homecoming" کە لەلایەن کۆمپانیای نێتفلێکسەوە کاری بۆ دەکرێت.

بیۆنسێ له‌دایکبووی 1981ی‌ ویلایه‌تی تەکساسە، سه‌ره‌تای گۆرانی وتنی له‌گەڵ گروپی دیستنی چایڵد بووه،‌ دواتر جیابووەته‌وه‌و به‌ته‌نیا کاری کردووه‌، ئه‌و به‌ یه‌که‌م گۆرانیبێژی ژن داده‌نرێت که‌ 20 جار خه‌ڵاتی گرامی بۆ گۆرانی بردووەته‌وه‌، زۆرترین جاریش کاندید کراوه‌، له‌ زۆربه‌ی گۆڤاره‌کان وه‌ک "تایم و فۆربسی ئه‌مریکی" ناوی خراوه‌ته‌ لیستی که‌سایه‌تییه‌ کاریگه‌ره‌کان.

ئه‌م بابه‌ته 8047 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP