هەزال کایا رەتیدەکاتەوە دەربارەی دووگیانبوونی بدوێت


خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا هەزال کایا، بە پێکەنینەوە روودەکاتە میدیاکان، بەڵام هیچ وەڵامێک ناداتەوە دەربارەی دووگیانبوونی.

زیاتر لە دوو مانگە هەزال کایا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەرهێنەر عەلی ئەتای پێکهێناوە، ماوەی هەفتەیەکیشە دەنگۆی دووگیانبوونی هازال میدکانی سەرقاڵکردووە.

دوێنێ لە یەکێک لە شەقامەکان پێکەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی عەلی ئاتای بینران، لەلایەن میدیاکان پرسیاریان ئاراستەکرا، بەڵام لە وەڵامدا هازال جگەلە پێکەنین هیچ وەڵامێکی نەدانەوە، هەرچەندە هاوسەرەکەی وتی بۆ وەڵامیان نادەیتەوە، بەڵام ئامادەبوو.

شەوی رابردووش بە فەرمی راگەیەندرا درامای " bizim hikaye" ئەم هەفتەیە کۆتایی دێت و وەرزی نوێی نابێت، ئەمەش بووەتە جێگای پرسیار و دڵنیابوونەوەی هەوادارانی کە هازال دووگیانە، چونکە پاڵەوانی سەرەکی دراماکە بوو.

هەزال کایا لەدایکبووی ساڵی 1990 خەڵکی ئیستەنبوڵە، یەکەم کاری هونەری درامایەک بوو بەناوی "سەمای میوزیکی" لەساڵی 2011، دواتر بە ڕۆڵی نیهال لە درامای "ئەشقی قەدەغەکراو" ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد.


ئه‌م بابه‌ته 16075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP