هەنگاوەکانی ئامادەکردنی مەحشی کولەکە و باینجان پێکەوە


خه‌ندان لایف-

مەحشی ژەمێکی تایبەت و خۆشە، بێگومان بە چەندەها پێکهاتەی جۆراوجۆر ئامادەدەکرێت، ئەمجارەیان بە کولەکە و باینجان

پێداویستیەکان:
1 كیلۆ كوله‌كه‌ی پاككراو
نیو كیلۆ باینجانی پاككراو
چاره‌كه‌ كیلۆیه‌ك بیبه‌ری سه‌وز
4 كوپ برنجی شۆراوه‌ و پاڵێوراو
3 كه‌وچكی گه‌وره‌ دۆشاوی ته‌ماته‌
2 پیازی پاكراو و وردكراو
2 پیازی پاكراوی پارچه‌كراو
2 كوپ قیمه‌ی گۆشت
كوپێك مه‌عده‌نوسی پاكراو
كوپێك كه‌ره‌وزی تازه‌ی وردكراو
نیو كیلۆ ته‌ماته‌ی پاككراو وردكراو
3 ته‌ماته‌ی پارچه‌ پارچه‌
چاره‌كه‌ كوپێك زه‌یتی زه‌یتون
كوپێك شویتی وردكراو

به‌هارات وه‌ك خوێ وئاڵه‌ت و كه‌وچكێكی بچوك كه‌ره‌وزی وشك و چاره‌كه‌ كه‌وچكێكی بچوك زه‌نجه‌فیلی وشكراوی هارراو و كه‌وچكێكی بچوك دارچینی و چاره‌كه‌ كه‌وچكێك زه‌ره‌ده‌چه‌وه‌، سه‌رجه‌میان به‌ پێی ئاره‌زوو.

چۆنێتی دروستكردنی:
كوله‌كه‌ و باینجان و بیبه‌ره‌كه‌ ناواخنه‌كه‌ی ده‌ربهێنه‌.

برنج و قیمه‌ و پیاز و كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نوس و شویت و به‌هاراته‌كان و ته‌ماته‌ی وردكراو و دۆشاو زه‌یتی زه‌یتونه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ و جوان تێكی بده‌.

دواتر ئه‌و ناواخنه‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو باینجان و كوله‌كه‌ و بیبه‌ره‌كه‌وه‌.

پاشان بیخه‌ره‌ ناو سینی فرنه‌كه‌وه‌، ته‌ماته‌ و پیازه‌ پارچه‌كراوه‌كه‌ بكه‌ به‌سه‌ریدا و دواتر به‌ كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم دایپۆشه‌ و بیخه‌ره‌ فرنه‌كه‌وه‌ بۆ 50 خوله‌ك له‌سه‌ر پله‌ی كۆتای گه‌رمیه‌كه‌، دواتر پێشكه‌شی بكه‌.

ئه‌م بابه‌ته 21548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP