پێویستە لە بەهاردا بۆ پاراستنی پێست ئەم ئامۆژگاریانە ئەنجامبدەیت


خەندان لایف-

گۆڕانی وەرزەکان کاریگەریان لەسەر پێست هەیە و دەبێت بزانیت چۆن خزمەتی دەکەیت، بەگوێرەی کەشوهەوا و تینی سەرما  و گەرما، لە وەرزی بەهاردا پێویستە بۆ خزمەتکردنی پێست ئەم ئامۆژگاریانە پەیڕەوبکەیت کە لەلایەن پێگەی hiamag خراوەتەڕوو:

1-بەکارهێنانی پاکەرەوەی تایبەت بە پێست، بێگومان بەپێی چەوری و وشکی، بەڵام سابون یان پاکەرەوەیەک بۆ پێستی روخسارت نەبێت زیانی هەیە و دەبێتە هۆی گەورەکردنی کونیلەکان و دروستبوونی زیپکە.

2-تۆنەر پێویستە، بەهەمانشێوە بەپێی چەوری و وشکی پێست، چونکە شێداری پێستەکەت یەکدەخاتەوە، رێگا لە گەورەبوونی کونیلەکان دەگرێت.

3-بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر، بەرلەوەی بچیتە دەرەوە، چونکە تیشکی خۆر بەتینە و کاریگەری سلبی دەبێت.

4-ئەنجامدانی ماسک و پاکەرەوەی تایبەتی هەفتانە، چونکە کاریگەری لەسەر بریقەدارکردن و گەشانەوەی هەیە و کونیلەکان خاوێندەکاتەوە.

5-شەوانە پێویستە کرێمی شێدار بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی وشکنەبێتەوە و خۆراکی پێویست وەربگرێت.

ئه‌م بابه‌ته 9678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP