لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی مانگی نیسانی 2019 بخوێنەرەوە..

1- کاوڕ 
ماندوودەبیت و توڕەیی زاڵدەبێت بەسەرتدا، بەهۆی کۆمەڵێک گرفتەوە کە رووبەرووی کێشەکەت بووەتەوە، لێبوردەیی لە پەیوەندی سۆزداریدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی جێگربوونی پەیوەندیەکەت، راهێنانی وەرزشی باشترین یارمەتیدەرە بۆ تەندروستییەکی باشتر.

2- گا 
هەوڵبدە پێداچوونەوە بۆ تەواوی کارەکانت بکە، لەپێناو داهاتوویەکی پرشنگدار، ژیانی سۆزداریت تایبەتە بەخۆت، رێگامەدە هیچ کەسیک دەست وەربداتە نێوانتانەوە، ئاگاداری تەندروستیت بە.

3- دووانە
ئاگاداری شێوازی رەفتارەکانت بە لەگەڵ هاوپیشەکانت، بەڵام رێگامەدە هیچ کەسێک لە بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت، گۆڕانکاری گەورە روودەدات لەرووی سۆزدارییەوە، بەڵام رابردوو لەیادبکە، هەمیشە کاتێک تەرخان بکە بۆ پشوودان.

4- قرژاڵ 
باشترە پەیوەست بیت بە یاساکان و ئیتیکی کارەکانتەوە، بۆ ئەوەی رۆڵێکی کاریگەر هەبێت لەرووی پیشەییەوە، ئازادی بە خۆشەویستەکەت بدە، گەڕان لەناو سروشتدا تەندروستیت باشتر دەکات.

5- شێر 
هەرگیز هاوکاریکردنی هاوپیشەکانت رەتمەکەرەوە، بەتایبەت لە چارەسەرکردنی کێشەکانتان پێکەوە، بۆ ئەوەی بەرهەمێکی باشترتان هەبێت، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا جێگیرە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، لەخۆتەوە هیچ چارەسەرێک بەکارمەهێنە.

6- فەریک 
بەرپرسانی کارەکەت دەستخۆشیت لێدەکەن، بەهۆی هەوڵ و ماندووبوون و جێبەجێکردنی کارەکانتەوە، خۆشەویستەکەت باشترین پشتیوانی تۆیە لەهەموو هەنگاوێکدا، ئاگاداری زیادبوونی کێشت بە.

7-تەرازوو 
ئەرکێکی زۆر لەسەرشانە، ئەمڕۆ کەمێک سەرقاڵ دەبیت، بەهۆی فەرامۆشکردنی کارەکان لەلایەن هاوپیشەکانتەوە، پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت باش نییە، بەڵام پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، هەوڵبدە راستگۆیانە گفتوگۆ بکەن، تەندروستیت مەخەرە مەترسییەوە.

8-دووپشک 
رووبەرووی کۆمەڵێک گرفتی ماددی دەبیتەوە لە کارەکەت، هەموو کاتێک رەنگە راستگۆیی لە پەیوەندی سۆزداریدا دروست نەبێت، دەبێت بزانیت چی بە خۆشەویستەکەت دەڵێیت، چی شایەنی باسکردنە، پێویست بە وەرزشکردن هەیە.

9- کەوان 
کەشوهەوای کارکردن کەمێک ئاڵۆز دەبێت و تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت، بەڵام ئاگاداری رەفتارەکانت بە لەگەڵ هاوپیشەکانت، پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بە بابەتی بێ بایەخەوە سەرقاڵ مەکە، خواردنی چەور زیان بە کێشت دەگەیەنێت.

10- گیسک 
کاتێک تووشی گرفت و ناکۆکی دەبیت، ڕاکردن لە بەرپرسیاریەتی هەڵەیە، بەڵام رێگامەدە کاریگەری سلبی دروست بێت، هەرگیز بیر لە تۆڵەکردنەوە مەکەوە لە خۆشەویستەکەت، کەمێک هەست بە ماندووبوون دەکەیت، پێویستە پشوو بدەیت.

11- سەتڵ 
ناکۆکی زۆر هەیە لەنێوانی خۆت و هاوپیشەکانت، بەڵام دەبێت زیاتر سەرنج لە جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانی خۆت بدەیت، لەهەموو بابەتێکدا پێویست ناکات رووبەرووی خۆشەویستەکەت ببیتەوە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

12-نەهەنگ 
گۆڕانکاری گەورە روودەدات لەرووی پیشەییەوە، بەڵام ئاسوودە دەبیت، ئاگاداری رەفتارەکانت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە بڕیارەکانت بە ئەقڵ بێت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە، پێویستە پشوو بدەیت.
 

ئه‌م بابه‌ته 41551 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP