هەنگاوەکان جێبەجێبکە، پێست بە جوانی دەمێنێتەوە

خەندان لایف-

مانەوەی پێست بە جوانی و گەنجی، خەونی هەموو خانمێکە، بەڵام چۆن دەتوانیت ئەو خەونە بکەیتە راستی و رێگانەدەیت زوو پێست چرچولۆچ ببێت.

هەنگاوی یەکەم:
بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر، لە هەردوو وەرزی سەرما و گەرمادا.

هەنگاوی دووەم:
پێویستە بەشێوەیەکی رێکخراو، یاسایەکی رۆتینی دابنێیت بۆ پاراستنی پێست رۆژانە، یان هەفتانە، بەنمونە بەکارهێنانی کرێمی شێدارکردنی پێست بەپێی وشکی و چەوری پێستەکەت، یان بەکارهێنانی ماسکی تایبەت.

هەنگاوی سێیەم:
بەکارهێنانی سیرۆم، بەپێی جۆری پێستەکەت، دژی چرچولۆچی و وشکبوونەوەی پێست.

هەنگاوی چوارەم:
خواردنەوەی ئاو رۆژانە، کە پێویستە لە 8 کوپ کەمتر نەبێت، هاوکات بایەخدان بە خواردنی میوە و سەوزە

ئه‌م بابه‌ته 11222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP