بۆچی ماسولکەکانت گرژدەبن و هەست بە ئازاردەکەیت؟



خەندان لایف-

بێگومان هەمووان تووشی گرژبوونی ماسولکەکان "تشنج" و ئازاری دەبین، بەڵام رەنگە هەندێک کات زۆر دووبارەبێتەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین،  لەمبارەیەوە د. ھەڤین کەمال شا محەمەد  پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج و شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری، هاوکات ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن، هەندێک چارەسەر دەخاتەڕوو:

1-گوڵە بەیبوون: 
بەشێوەی چا بخورێتەوە یاخود بەشێوەی زەیت مەساجی پێ بکرێت بۆ ماسولکە گرژبووەکان، ماسولکەکان خاودەکاتەوە و ئازاریش کەم دەکاتەوە.

2-شەربەتی گێلاس:
ماددەی دژە ئۆکسیدەکانی تێدایە کە بە شێوەیەکی درێژخایەن ئازار کەم دەکاتەوەو و ماسولکەکان خاو دەکاتەوە بەڕێگەیەکی سروشتی، بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئەو کەسانەی راکردنیان ئەنجامداوە ئەوانەی کە شەربەتی گێلاسیان خواردووە، کەمتر ئازار و ماندووبونیان بۆ دروست بووە.

3-سموثی یاخود شەربەتی توو : 
دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تێدایە، کە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی گرژی و ماندووبوونی ماسولکەکان، ھەوکردنی جومگەکانیش.

4-بیبەری سوری توون: 
ماددەی کاپسیسینی تێدایە و ئازار شکێنی سروشتی یە، هاوکات گرژی ماسولکەکانیش ناھێڵێت، دەتوانرێت بەشێوەی کەپسول یاخود کرێم بەکاربھێنرێت.

5-ئاو: 
ناھێڵێت خانەکانی لەش وشکبێتەوە و گرژی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە .

6-ڤیتامین دی: 
کەمی ڤیتامین دی لەوانەیە ببێتە ھۆی گرژی ماسولکاکان، دەتوانرێت ڤیتامین دی لە لەشدا زیاد بکرێت بەھۆی خواردنی ھێلکە، ماسی، شیرەمەنیەکان، چونەبەر خۆر لە کاتی گونجاودا .

7-مەگنسیۆم: 
کەمی مەگنسیۆم دەبێتە ھۆی گرژبوون و ئازاری ماسوولکە، دەتوانرێت بەخواردنی (چەرەسات و بادام، پاقلەمەنییەکان، برنجی بۆر) زیادبکرێت ڕێژەکەی لە لەشدا.

8-پشوودان: 
نوستن لەکاتی گونجاوی خۆیدا و بۆ ماوەی پێویست، لەگەڵ خواردنەوەی شلەمەنییەکان یارمەتی نەھێشتنی گرژی ماسولکەکان دەدەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 23439 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP