ئامادەکردنی شلەی بامیە و گۆشت بە فڕن


خەندان لایف-

تامێکی جیاواز تاقیبکەرەوە و بەردەوام گۆڕانکاری بکە، بۆ ئەوەی شێوازی دروستکردنی خواردنە نوێیەکان فێربیت.

پێداویستییەکانی شلەی بامیە بە فڕن:
کیلۆیەک بامیە
نیو کیلۆ گۆشت
یەک کیلۆ تەماتە
یەک پیاز
دوو کەوچکی گەورە رۆن
شەش دەنک سیر
کەوچکێکی گەورە کەرەوز
خوێ بەگوێرەی ئارەزوو
نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی رەش
بیبەری تونی سور بەگوێرەی خواست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
رۆنەکە لە مەنجڵێکی نیمچە قوڵدا لەسەر ئاگر بتوێنەرەوە و پیاز و بیبەر و سیرەکەی تێدا زەرد بکە، دواتر خوێ و بەهارات و تێکیبدە، ئینجا تەماتەکەی کە یاوتە لە رەنە تێیبکە.

گۆشتەکە بە جیا لە بوخاردا بکوڵێنە، بەڵام هێندە نەکوڵێت ورد بێت.

بامیەکەش زەرد بکە، دواتر سەرجەم پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵاوبکە لەناو دەفری فڕنەکە، بە کاغەزی ئەلەمنیۆم دایپۆشە، بیخەرە فڕنەکەوە بۆ ماوەی 40-45 خولەک بەگوێرەی پلەی گەرمیەکە، دواتر پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 7539 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP