چارلیز: زیاتر لە 10 ساڵە من بە تەنهام

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری جیهانی ناسراو چالیز سیرۆن، نایەوێت بە هیچ پیاوێکەوە خۆی ببەستێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ یەکێک لە رۆژنامەکان دەربارەی ژیانی تایبەتی، چارلیز سیرۆن دەڵێت "من ماوەی 10 ساڵ زیاترە هیچ پیاوێک لە ژیانمدا نەبووە و تەنهام، هەرگیز بیریشی لێناکەمەوە خۆشەویستم هەبێت لە ئێستادا، زۆر سەرقاڵی کاری هونەری و نواندنم، لە ئێستادا سەرقاڵی فیلمێکم، دواتریش راستەوخۆ گەشتێک بۆ لەندەن دەکەم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکە".

چارلیز لەدایکبووی 1975  باشوری ئەفەریقا، نمایشکار و ئەکتەرێکی شۆخوشەنگە، خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە.

ئه‌م بابه‌ته 16663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP