بەوێنە.. سادەترین جلوبەرگی بە نرخێکی زۆر دەکڕێت

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی بۆلیود و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا، بۆ بەشداری لە شانۆییەک بە جلوبەرگێکی سادە دەردەکەوێت، بەڵام بە نرخێکی زۆر.

هەمیشە ئەستێرە جیهانییەکان بۆ بۆنەو ئاهەنگەکان بە عەزی و پۆشاکی گرانبەهاوە دەردەکەون، بەڵام رەنگە هەموو کاتێک بەوجۆرە نەبن و هاوشێوەی کەسانی ئاسایی بن، پریانکا چۆپرا لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە شانۆییەک لە نیویۆرک بە قاتێکی پاستێلی زەردی چانێلەوە، هەوادارانی سەرسامدەکات بە سادەیی جلەکانی، بەڵام نرخەکەی لە ئاستی چاوەڕوانیدا نەبوو.

بەپێی زانیارییەکان نرخی قاتەکەی 18 هەزار دۆلاری ئەمەریکیە، جگە لە جانتاکەی کە نرخی 4500 دۆلارە، ئەمەش لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان دەبێتە جێگای باسی هەوادارەکانی.

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

ئه‌م بابه‌ته 29581 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP