ئەگەر رۆژانە شەربەتی سێو بخۆیتەوە، چی روودەدات؟

خەندان لایف-

شەربەتی سێو، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی فرێشی میوەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە جۆرەها ڤیتامین وەک ڤیتامین ئەی و بی پێنج و ڤیتامین بی شەش و کالسیۆم و مەگنسیۆم و ئاسن و سۆدیۆم.

بێگومان کاتێک دەتەوێت بایەخ بە خواردنەوەیەک یان خواردنێک بدەیت لەپێناو تەندروستیەکی باشتر، گرنگە راوێژی پزیشک بکەیت، چونکە تەندروستی هەریەکێک جیاوازە و رەنگە  نەخۆشیەک رێگا بە تۆ نەدات بیخۆیت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی yasmina ئەگەر هەموو رۆژێک شەربەتی سێو بخۆیتەوە، ئەم گۆڕانکاریانە بەسەر لەشتدا دێت؟

پێست، جوان و بریقەداربێت و پەڵەی تاریکی نامێنێت.

دڵت، دەپارێزێت لە نەخۆشی، بەهۆی پێدانی بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمەوە.

جومگەکانت دەپارێزێت و بەهێزی دەکات، ئازاری کەمدەکاتەوە.

شەربەتی سێو کاریگەری لەسەر پاککردنەوەی جگەر هەیە و لە ژەهراوی بوون دەیپارێزێت.

کێش دادەبەزێنێت، چونکە کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری هەیە.

تەندروستی ریخۆڵەکانت دەپارێزێت لە بەکتریایی زیانبەخش.

ئه‌م بابه‌ته 7031 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP