لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 17ی مانگی نیسانی  2019بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
لەرووی پیشەییەوە هەڵبژاردنێکی باش دێتەبەردەمت و چانسێکی باش دەبێت، ئەگەر سوودی لێوەربگریت، هەوڵبدە کەسایەتی راستەقینەی خۆت نیشانبدە، رەنگە هاوسۆزێکی نوێ بناسیت کە کاریگەری ئیجابی لەسەر ژیانت هەبێت بۆ داهاتوو، تەندروستیت باشە هێندە خۆت دوودڵ مەکە.

2-گا 
یەکێک لە هاوپیشەکانت پێویستی بە هاوکاری تۆ دەبێت، لە رۆژدانی داهاتوو دەکەویتە ناو کەشێکی سۆزداری و رۆمانسییەوە، هەمیشە تەندروست دەبیت ئەگەر ژەمەکانت باش و گونجاو بێت بەگوێرەی کات.

3-دووانە 
لەگەڵ گروپەکەت بەشێوەیەکی باش کاردەکەن و لە ئامانجەکانتان نزیکدەبنەووە، خاوەن کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتیت، ئەمەش وادەکات زوو هاوڕێ پەیدابکەیت بەپێی شوێنە جیاوازەکان، ئەو شوێنانەی چالاکی تەنزئامێزی لێیە رەتیمەکەرەوە.

4-قرژاڵ 
رەنگە هەندێک قسە کاریگەری لەسەر کارەکانت هەبێت، بەڵام هەڵەیت و دەبێت بەردەوام بیت، پشتیوانیەکی گەورە دەکرێیت لەلایەن خێزانەکەتەوە بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆش لەگەڵ هاوبەشی ژیانت دروست بکەیت، دەروونت ماندووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت.

5-شێر 
ئەزموونی نوێ تاقیدەکەیتەوە، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە لایەنی پیشەییت بکەیت، بەڵام دەبێت بە وردی کاربکەیت، دەروونت نائارامە و هەندێک بابەت لە چواردەورەکەت بێزاردەکەن، ئەمڕۆ تەندروستیت باشە و وزەیەکی گەورەت هەیە بۆ ئەوەی چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت.

6-فەریک
دەکرێت هەندێک لە کارەکانت پێکەوە تەواوبکەیت، بۆ ئەوەی زووتر بگەیتە ئەنجام، هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە، کاتێک گفتوگۆت لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەبێت، چونکە سوودی نییە، کاردانەوەکانت توندن هەمیشە و دەبێت خۆڕاگربیت.

7-تەرازوو 
هەموان بۆچوونەکانی تۆیان قبوڵە و زیرەکانە پرۆژەکانت جێبەجێ دەکەیت، متمانەت زیاتر بەخۆت هەبێت و هەنگاوی بوێران بنێ، رابردوو بەجێبهێڵە، رەنگە هەندێک ئازاری جەستەیت هەبێت، بەڵام چارەسەر دەبێت.

8-دووپشک
رێکخستنی کارەکانت بەشێوەیەکی رێکوپێک یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت، پێویستە خێزانەکەت لە ژیانی رۆژانەی خۆت ئاگاداربکەیت و بایەخیان پێبدەیت، تەندروستیت باشە و گرنگی بە چواردەورەکەشت بدە.

9-کەوان 
ئەزموونی پیشەیت یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بگەیت بە خواست و ئامانجەکانت و باشتر و وردتر کارەکانت بەڕێوەبەریت،  پێویستە راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکەیت  و بۆچوونەکانی بە هەند وەربگریت، ئەو رێگایانە تاقیبکەرەوە کە لە دڵەڕاوکێ رزگاردەکات.

10-گیسک 
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت لە کارەکەت چالاکبکەرەوە، بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر هەنگاو بنێیت، خۆشەویستیت بۆ هەموان پەیوەندیەکانت بەهێزتر دەکات، بەپەرۆشەوە هەمیشە هەوڵدەدەیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەیە.

11-سەتڵ
کاتێک رووبەرووی کێشەیەک دەبیتەوە لە کارەکەت هەوڵبدە لەسەرخۆ بیت، لەرووی سۆزدارییەوە گرنگە هەوڵبدەیت پەیوەندیەکەتان جێگیر بکەیت، سەرەڕای ماندووبوون و قورسایی کارکردن، هەولبدە کاتێک تەرخان بکە بۆ چێژ وەرگرتن و پێکەنین.

12-نەهەنگ
هێندە بایەخ بە سزاکانی کارەکەت مەدە، چونکە قۆناغێکی ئاساییە و لە هەموو جێگایەک روودەدات، دەبێت زیاتر هەوڵبدەیت و ئەزموون وەربگریت، رەنگە لە بۆنەیەکدا هاوبەشی ژیانت بدۆزیتەوە، هێندە خۆت ماندووش مەکە، جەستەت پێویستی بە پشووە.

 

ئه‌م بابه‌ته 40053 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP