هەنگاوەکانی دروستکردنی رۆڵەی مریشک

خەندان لایف-

ژەمە خواردنێکی بەناوبانگە لە کیشوەری ئاسیادا، دروستکردنیشی ئاسانە، بەڵام کاتی دەوێت.

پێداویستیەکان:
دوو پارچە سنگی مریشک
کەوچکێکی بچوک بەهارات
کەوچکێکی بچوک خوێ
کەوچکێکی بچوک بیبەری وشککراوی سپی
پیازێکی وردکراو
بیبەرێکی سەوز
نیو کوپ گەنمەشامی
نیو کوپ بەزالیا
کەوچکێکی گەورە کەرە
ماجیەک
گێزەری وردکراو
هەویری تایبەتی بۆرەک یان رۆلە

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سەرەتا سنگی مریشکەکە وردبکە و سوریبکەرەوە، خوێ و ئاڵەت و بەهاراتی پێوەبکە، دواتر سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە وردبکە، تێکەڵی بکە لەگەڵیدا و کەمێک سوریبکەرەوە، لەسەر ئاگرێکی ئارام.

هەویرەکان بەش بەش بکە، ناواخنەکەی تێبکە و لولی بدە، لەسەر ئاگرێکی مامناوەند سوری بکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 8387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP