بەوێنە.. یەکەم ساتی لەدایکبوونی مێگان مارکڵ

خەندان لایف-

میدیاکان هەندێک وێنەی دەگمەنی مێگان مارکڵ هاوسەری شازادەی بەریتانیان بڵاودەکەنەوە.

جۆزێف جۆنسۆن کە دەکاتە پوری مێگان مارکڵ، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی دەگمەنی سەرەتاکانی تەمەنی مێگان مارکڵ بڵاودەکاتەوە، کە یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم ساتی لەدایکبوونی لە باوەشی دایکیدا، بێگومان وێنەکان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و هەموان ئاماژە بە پشتیوانی دایکی دەکەن لە هەموو هەنگاوێکدا.

مێگان مارکڵ لەدایکبووی 1981، لە رابردوودا ئەکتەرێکی دیاری ئەمەریکی بوو، بەڵام خۆشەویستی بۆ شازادە وایکرد یاساکانی شاهانە بگۆڕێت.

بە کاریگەرترین کەسایەتی لە جیهان ناسراوە، لە دایکێکی رەش پێست و باوکێکی سپی پێست ناوی دەبەن، کە لە سەدەی 21ەمیندا گۆڕانکاری لە یاسای شاهانەدا کرد، چونکە مێگان مارکڵ ژنێکی ئەمەریکی ئەسمەر بوو، هاوکات ئەکتەر و کەسایەتییەکی دیار بوو، پێشتر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو، هەموو ئەمانەش دژی یاساکانی شاهانەی بەریتانیا بوو.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 32802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP