پێنج رێنمایی بۆ پاراستنی قژت لە هەڵوەرین

خەندان لایف-

هەڵوەرین و رووتاندنەوەی قژ، کێشەیەکی باوی خانمانە، بێگومان هەندێکجار رەنگەی پەیوەندی بە نەخۆشیەوە هەبێت وەک کەم خوێنی، لەم سۆنگەیەوە پێگەی rotana  پێنج رێنمایی دەخاتەڕوو، کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی قژت لە هەڵوەرین:

1-هەموو مانگێک کەمێک لە خوارووی قژت ببڕە.

2- بەکار‌هێنانی حەمام زەیت و زەیتی سروشتی گونجاو .

3-زەیتێک هەیە بە ناوی زەیتی "گەڵای سوبێڕ" کە تەنها لە فرۆشگاکانی دەرمانی ڕووەکی دەست دەکەوێت، رۆژانە یەکجار بەکاریبهێنە، پێش چوونە گەرماو، زۆر بەسوودە و دەکرێت زەیتی بادام و گوێزی هیندی لەگەڵ تێکەڵ بکەیت.

4-زەیتی زەیتون لەگەڵ زەیتی گوڵەبەڕۆژە و زەیتی بادام و چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر بیدە لە قژەکەت بۆ شەوێکی تەواو.

5-هەوڵبدە کاتێک زەیتی سروشتی بەکاردەهێنیت، بەپەنجەکانت بێخی سەرت مەساج پێبکە، چونکە سوڕی خوێن چالاک دەکات و سوودێکی باشی دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 12941 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP