لەپاش لەدایکبوونی کۆرپەکەی رووبەرووی رەخنە دەبێتەوە

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا فاهریە ئێڤجەن، پاش بوونی بە دایک رووبەرووی رەخنەی خەڵک دەبێتەوە و بە خۆپەرست ناویدەبەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا فاهریە ئێڤجەن لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت ئەمەریکی لە نیشانتاش لە ئیستەنبوڵ یەکەم منداڵی هێنایە دنیاوە بە نەشتەرگەری، بەڵام ئەمە رووبەرووی رەخنەی کردەوە، چونکە بەبێ ئەوەی هیچ ژانێکی منداڵبوونی هەبێت منداڵەکەی دەرهێنا، دەڵێن "بیری لە تەندروستی منداڵەکەی نەکردووەتەوە، مرۆڤێکی خۆپەرستە".

فاهریە ئێڤجەن خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە و لەدایکبووی ساڵی 1986، ساڵانێکی درێژە کاری هونەری دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 64758 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP