بەم هەنگاوانە چاوەکانت لە تیشکی کۆمپیوتەر بپارێزە


خەندان لایف-

بەردەوام کاردەکەیت لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەر، جگەلەوەی زیان بە تەندروستی پشت و مل دەگات، هاوکات زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت، بۆ ئەوەی خۆت لە تیشکی کۆمپیوتەر بپارێزیت، بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانی پێویستە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەیت:

1-پەیڕەوکردنی سیستمی 20-20-20، واتە هەموو 20 خولەک جارێک 20 هەنگاو دووربکەوەرەوە، بۆ ماوەی 20 چرکە چاوت دابخە.

2-کۆمپیوتەرەکەت بە ئاراستەی رووناکی تیشکی خۆر یان هەر رووناکیەکی دیکە رامەگرە، چونکە ئەو رووناکیە زۆرە زیان بە چاوت دەگەیەنێت.

3-بەکارهێنانی چاویلەکەی تایبەت، ئەگەر ئاستی بینایی چاویش باشە، دەتوانیت فیلتەرێکی ئاسایی بەکاربهێنێت.

4-هەمیشە باشترە کەمێک شاشەکە لە چاوتەوە دووربێت.

5-چاو تروکاندن رەفتارێکی پێویستە، نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر چاوت بکەیتەوە بەبێ تروکان.

6-ئاگاداری رێژەی رووناکی و رەنگی کۆمیوتەرەکەت بە، لە ئاستێکی تەندروستدا بێت.

7-بەکارهێنانی فیلتەری شاشەی کۆمپیوتەر، بۆ پاراستنت لە تیشکەکە.

8-بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کۆمپیوتەر، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و یاری بەکارمەهێنە.

ئه‌م بابه‌ته 4816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP