هەنگاوەکانی دابەزاندنی کێش بە رێگایەکی ئاسان

خەندان لایف-

کێشت زیادی کردووە و هەست دەکەیت لەشت ناڕێکە، بۆ ئەوەی بە رێگایەکی ئاسان و هەفتانە کێشت نزیکەی 500 گرام کەمبکاتەوە، ئەم هەنگاوانە پەیڕەوبکە کە لەلایەن پێگەی rotana بڵاوکراوەتەوە

1-خۆت بەدووربگرە لە خواردنی خێرا و چەور.

2-بایەخ بەو خواردنانە بدە کە رێژەی پرۆتینی زۆر تێدایە.

3-لایەنی کەم رۆژانە یەک کاتژمێر وەرزش بکە، دەکرێت بە پێ بڕۆیت.

4-پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، کە رێژەی کالۆری کەم بێت، بێگومان دەتوانیت لەرێگای پزیشکەوە یان پسپۆڕی بواری خۆراکەوە رێنماییەکان وەربگریت.

5-لە هەر ژەمێکی سەرەکیدا رێژەی کاربۆهێدراتی ئەو خواردنانەی دەیخۆیت، هەوڵبدە لە 20 گرام زیاتر نەبێت.

6-خۆت بەدووربگرە لە خواردنانەی تووشی هەڵئاوسانت دەکات، وەک ئایسکرێم و خواردنەوەی گازی و شەکر.

7-شەوانە درەنگ بە هیچ شێوەیەک خواردن مەخۆ.

ئه‌م بابه‌ته 26471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP