ئەگەر ئەم رەفتارانەی ئەنجامدا، خاوەنی باشترین هاوسەری


خەندان لایف-

پەیوەندی سۆزداری یان هاوسەرگیری، پێویستی بە خۆڕاگری و تێگەیشتن هەیە، چونکە دوو رەگەز و کەسایەتی جیاواز، بێگومان ئاستی بیرکردنەوە و رەفتاریان جیاوازە، بەڵام ئەگەر هاوسەرەکەی تۆ ئەم نیشانانەی تێدایە، مانای وایە خانمێکی بە بەختیت.

1-رێزت دەگرێت و پێگەت بەرز دەخەمڵێنێت، چ وەک کەسایەتی خۆت یان کەسانی نزیک و هاوڕێیانت.

2-بیرت دەکات کاتێک لەیەکتری دوورن، پاشان بە رەفتار و قسەکانی، دەریدەبڕێت کە بەبێ تۆ چەند هەستی بەتەنهایی کردووە و خەمباربووە.

3-راستگۆیانە رەفتار لەگەڵدا دەکات، بەهەموو شێوەیەک درۆ و فێڵی نییە.

4-هانت دەدات و پشتیوانیت دەکات، ئەمەش خاڵی گرنگە بۆ تۆ وەک خانمێك.

5-لێت تێدەگات و دەیەوێت توڕەیت بڕەوێنێتەوە.

6-هەموو ئەو بۆنانەی پەیوەندی بە تۆوە هەیە، یادی دەکاتەوە و بەلایەوە گرنگە.

ئه‌م بابه‌ته 31834 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP