لە ستۆدیۆدا یادی لەدایکبوونی بۆ کردەوە

خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا موراد یەڵدرم، لە کاتی پێشکەشکردنی پرۆگرامەکەی ئاهەنگی لەدایکبوونی بۆ دەکەنەوە.

بەبۆنەی یادی 40 ساڵەی لەدایکبوونی موراد یەڵدرمەوە، لە کاتی پێشکەشکردنی پرۆگرامەکەی لەلایەن هاوسەرەکەی شاجوانی مەغریب ئیمان ئەلبانی و هاوڕێیانییەوە بەشێوەی سوپرازیز ئاهەنگی لەدایکبوونی بۆ سازکرا

موراد یەڵدرم لەدایکبووی ساڵی 1979، ساڵانێکی زۆر کاری هونەری دەکات، پێشتر هاوسەری خانمە ئەکتەری تورکیا بورتەشین تەرزی ئۆغلۆ بوو بەڵام جیابوونەوە، دوای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ئیمان ئەلبانی دەرکەوت کەوتووەتە داوی خۆشەویستی ئەو شاجوانەوە، دواتریش بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و خێزانەکەیەوە لەڕێگەی فەیس تایمەوە خوازبێنی کرا و هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد و سێ ئاهەنگی ئەنجامدا.

ئیمان ئەلبانی ساڵی 2006 وەک شاجوانی مەغریب هەڵبژێردراو، دواتر لە ساڵی 2009ش وەک شاجوانی عەرەب دیاریکرا.


ئه‌م بابه‌ته 21687 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP