لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی مانگی نیسانی 2019 بخوێنەرەوە..

1- کاوڕ 
بەشێکی زۆری بابەت و رووداوەکان بەشێوەیەکی باش و بەپێی پلانەکان بەڕێوەناچێت، یاخود رەنگە هەندێک لە گۆڕانکاریەکان قبوڵ بکەیت، کە بە ویستی تۆ نییە، بەڵام هەرگیز بێ هیوا مەبە، سەرنجی هەموو هەنگاوەکانی ئێستا بدە، لەپێناو داهاتوویەکی پرشنگدار.

2- گا 
لایەنی دەروونیت زۆرباشە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت، هەربۆیە دەتوانیت کاریگەری ئیجابیش لەسەر کەسانی چواردەورت دروست بکەیت، پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت، بەڵام هەرگیز ئامانجە سەرەکیەکانی خۆت ون مەکە.

3- دووانە 
ماوەیەکی زۆر کارکردووە و چاوەڕێی ئەنجام دەکەیت، ئەوا ئێستا کاتی گونجاوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانت، گرنگە هەستەکانت فەرامۆش نەکەیت و بایەخ بە لایەنی سۆزداریت بدەیت.

4- قرژاڵ 
قۆناغێکی هەستیارە، پێویستە متمانەت بە خۆت هەبێت، بەڵام مەکەرەوەرە ژێر کاریگەری بۆچوونی چواردەورەکەت، ئەو کەسانەی پشتیوانیت دەکەن، هەڵوێستیان بە هەند وەربگریت و سوود لە رێنماییەکانیان وەربگریت.

5- شێر 
بەربەستەکان ماوەیەکی زۆرە کێشەیان بۆ دروست کردوویت، بەڵام وردە وردە هیوا و خەیاڵەکان دەبنە راستی و ئامانجەکانت بەدیدەهێنیت، هەوڵبدە رووبەرووی قورساییەکان ببیتەوە، هەرچەندە زۆریش گران بێت.

6- فەریک 
رەنگە ئەم ماوەیە قورس بێت و رووبەرووی کۆمەڵێک گرفت ببیتەوە، بەڵام رێگامەدە کاریگەری بخاتە سەر دەروونت، چونکە تەنها تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت و هیچ سوودێکی نییە، هەموو قۆناغێک گۆڕانکاری بەسەردادێت.

7-تەرازوو 
بەهۆی رۆتینی رۆژانەوە ماندوودەبیت، چونکە پەستانێکی زۆر لەسەرشانە، بەڵام گرفتەکان کاتیین، رێگامەدە کاریگەری سلبی بخەیتە سەر هاوپیشەکانت، هەوڵبدە بەشداری چالاکی تەنز ئامێز بکەیت، بۆ ئەوەی لەرووی دەروونیەوە ئارام بیتەوە.

8-دووپشک 
هەرگیز بێ هیوا مەبە، بەپێی پلانەکانی خۆت هەنگاو بنێ، بەڵام ئەگەر رووبەرووی کێشە و بەربەستێکی زۆر بوویتەوە، هەوڵبدە گۆڕانکاری دروست بکە، کەسانێک دژایەتی تۆ دەکەن، ئاگاداربە، بەڵام هێندە بێ هیوامەبە.

9- کەوان 
هەموو رووداوەکان لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، هەوڵبدە ئەم هەلە بقۆزەرەوە، بۆ ئەوەی ئامانجەکانت لەرووی پیشەییەوە بەدیبهێنیت، متمانەت هەیە لەناو کەسانی چواردەورتدا، بەتایبەت ئەوانەی کارت لەگەڵدا دەکەن، بێ هیوایان مەکە.

10- گیسک 
ئەمرۆ رەنگە رووبەرووی کۆمەڵێک کێشە ببیتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر گۆڕینی بۆچوونەکانت دەبێت، بەڵام هەوڵبدە لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا بەو خۆت بگونجێنە، ئاگاداربە لەخۆتەوە لۆمەی هیچ کەسێک مەکە، چونکە دەکەویتە هەڵەوە.

11- سەتڵ 
هەموو شتێک بەپێی خواستی تۆ بەڕێوەناچێت، هەربۆیە هەوڵبدە رێگاکانت بگۆرە و بەشێوەیەکی نوێ دەستپێبکەرەوە، هاوکات بۆچوونی هەمووان بە هەند وەربگرە، ژیانی تایبەتی خۆشت کەمێک ئاڵۆز دەبێت، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت.

12- نەهەنگ 
بایەخێکی زۆر بەکارەکانی تۆ دەدرێت، بەڵام پێویستە بەشێوەیەک گروپ کاربکەیت و گیانی هاوکاریت هەبێت، تا هەست بە ئاسوودەیی بکەیت، ئاگاداری شێوازی مامەڵەکردنت بە لەگەڵ هاوڕێکانت و بایەخیان پێبدە، لایەنی دەروونیت زۆرباشە، بەڵام بایەخ بە چالاکی تەنزئامێز بدە.

ئه‌م بابه‌ته 45626 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP