بەڤیدیۆ.. ئەساڵە لە سێ رۆژدا زۆرترین بینەر بەدەستدەهێنێت


خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی سوری ناسراو ئەساڵە نەسری، کلیپیە نوێیەکەی لەماوەیەکی کەمدا زۆرترین بینەر بەدەستدەهێنێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا ئەساڵە نەسری نوێترین کلیپی بەناوی"بنت أكابر"  بڵاوکردەوە، بەڵام تەنها لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری لە یوتوب هەبوو، هەربەوهۆیەوە ناوبراو پێیوایە کلیپەکەی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و سوپاسی هەوادارانی دەکات.

ئەساڵە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی مێژووی موزیک و گۆرانی عەرەبی، لەدایکبووی ساڵی 1969 خەڵکی دیمەشقە، کچی هونەرمەند مستەفا نەسڕی بووە، دووجار هاوسەرگیری کردووە.

جاری یەکەم لەگەڵ پیاوێک بەناوی ئەیمەن زەهەبی و کوڕ و کچێکی بووە بەناوی خالید و شام، بەڵام دواتر جیادەبێتەوە و لەساڵی 2006 هاوسەرگیری لەگەڵ دەرهێنەر تارق عەریان دەکات و دوو کوڕی دووانەی دەبێت بەناوی عەلی و ئادەم.


ئه‌م بابه‌ته 10060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP