بەوێنە.. هەیفا بە ستایلێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری عەرەبی هەیفا وەهبی، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەوادارانی سەرسامدەکات.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام هەیفا وەهبی چەند وێنەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا بە عەزیەکی کورتی بریقەداری رەنگاورەنگی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت، جگە لە ماکیاژێکی تۆخی ناوازە، بەڵام کاردانەوەی گەورەی لێدەکەوێتەوە و هەوادارانی دەڵێن ئەم "خانمە هەرگیز پیرنابێت".

هەیفا لەدایکبووی ساڵی 1976ە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە نازناوەکەی لێسەندرایەوە، بەڵام بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشیەوە بەیەکێک لە 10 خانمە کاریگەرەکەی جیهان ناسراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 24115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP