هەنگاوەکانی پاراستنی پێست لە گەرما


خەندان لایف-

هێواش هێواش بەرەو هاوین دەڕۆین و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، بێگومان گەرمی و تینی تیشکی خۆریش کاریگەری سلبی لەسەر پێست هەیە، پێویستی بە خزمەتی زیاتر دەبێت، لەم سۆنگەیەوە پێگەی yasmina هەندێک زانیاری دەخاتەڕووڵ

1-پێویستە رۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، لایەنی کەم لە هەشت پەرداخ کەمتر نەبێت.

2-گرنگە رۆژانە بەبێ بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر نەچیتەدەرەوە.

3-لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم دووربکەوەرەوە بۆ خۆشتن، پێویستە شلەتێن یان سارد بێت.

4-هەمیشە هەندێکی بەشی پێست زیاتر تووشی حەساسیەت دەبێت، وەک ژێر چاوەکانت، هەر بۆیە کرێمی تایبەت بەو بەشانە بەکاربهێنە.

5-هەوڵبدە میوە و سەوزە زۆر بخۆیت.

6-هەفتانە جارێک هەوڵبدە پێستی ڕوخسارت پاکبکەیتەوە، لەرێگای ماسکی سروشتییەوە.

7-بەردەوام چاویلکەی هەتاوی بەکاربهێنیت، تا پێستی دەوری چاوەکانت لەو تیشکە بەتینە بپارێزیت.

ئه‌م بابه‌ته 5437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP