چاتای لە نوێترین دەرکەوتنی لەگەڵ خۆشەویستەکەی

خەندان لایف-

ئەکتەری ناسراوی تورکیا چاتای ئۆڵسوی، لەگەڵ خۆشەویستەکەی پیاسەدەکات، بەڵام میدیاکان وازیانلێناهێنن.

شەوی رابردوو چاتای ئۆڵسووی و دویگو ساریشن، لە شانۆییەک پێکەوە دەرکەوتن بەمەبەستی بەسەربردنی ساتێکی خۆش، بەڵام هەرزوو میدیاکان گەیشتنەلایان و پرسیان "پەیوەندیان چۆنە و بۆچی هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوبووەتەوە؟"

لە وەڵامدا چاتای وتی "هەموو شتێک باشە، هاوڕێیان هەمیشە هەواڵی درۆ بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئێمە دڵخۆشین و هیچ کێشەمان نییە".

چاتای لەدایکبووی 1990 خەڵکی ئیستەنبوڵە، وەک نمایشکارێک لە 2010 دەستی بەکارکرد و نازناوی باشترین نمایشکاری پیاوانی پێبەخشرا، هەر ئەمەش دەرگای بۆ کردەوە تا بێتە نێو دنیای نواندنەوە و بەڕۆڵی ئەمیر لەدرامای "ئەمیر و فەریحە" ناسرا لەگەڵ خانمە ئەکتەر هەزال کایە.

ئه‌م بابه‌ته 26768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP