ئەنغام هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک دەکات کە 11 ساڵ لە خۆی گەنجترە

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی دیاری عەرەبی ئەنغام، بۆ جاری چوارەم ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ میوزیکژەنێک پێکدەهێنێت.

ئەنغام محەمەدی تەمەن 47 ساڵ، کە گۆرانیبێژێکی دیاری میسریە و دایکی دوو منداڵە، لە رێگای سۆشیال میدیاوە رایگەیاند، کە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ میوزیکژەن و ئاوازدانەر ئەحمەد ئیبراهیمی تەمەن 36 ساڵ پێکهێناوە.

بەڵام پاش بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە، بەهۆی جیاوازی تەمەنەوە.

ئەنغام لەدایکبووی 1972، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، پێشتر سێجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

ئەحمەد ئیبراهیم لەدایکبووی ساڵی 1983، پێشتر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و جیابووەتەوە، لەگەڵ زۆرێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی عەرەبی کاری کردووە.

ئه‌م بابه‌ته 28766 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP