نەجوە کەرەم کلیپێکی جیاواز بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی لوبنانی ناسراو نەجوە کەرەم، کلیپێکی لە شەقامەکانی لوبنانەوە بڵاودەکاتەوە.

بۆ یەکەمینجار کۆمپانیای بەناوبانگی هونەری "رۆتانا" لە پاش یەک رۆژ لە بەرهەمهێنانی کلیپێکی نوێ بۆ نەجوە کەرەم بەناوی " ملعون ابو العشق"، راستەوخۆ نمایشیکرد و لە ماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا نزیکەی دوو ملیۆن بینەری بەدەستهێنا، بەڵام ئەم کلیپەیان جیاواز لە بەرهەمەکانی پێشووی لەسەر شەقامەکانی بەیروت وێنەی گیراوە و خەڵکی ئاسایی بەشدارن.

نەجوە کەرەم، یەکێکە لە بەناوبانگترین دەنگە چیاییەکانی لوبنان و نازناوی "خۆری گۆرانی عەرەبی" پێبەخشراوە، 51 ساڵە تەمەنی و خاوەنی یەک خوشک و سێ برایە، لە 2000 هاوسەرگیری لەگەڵ یوسف حەرب دەکات بەڵام بەهۆی جیاوازی ئاینی و تەمەنەوە و ڕازینەبوونی خانەوادەی یوسف بەو هاوسەرگیریە پاش دووساڵ جیادەبنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 13042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP