ئەنجێلینا جولی و براد پیت بە فەرمی جیابوونەوە

خەندان لایف-

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجێلینا جولی و براد پیت، بەشێوەیەکی فەرمی جیابوونەوە.

بەرلە دوو ساڵ ئەنجێلینا جولی لە دادگا داوای جیابوونەوەی لە براد پیت کرد، بەڵام بەهۆی بوونی شەش منداڵ و کۆمەڵێک کێشەوە فەرمانی دادوەر دواکەوت.

لە ئێستادا دوای دوو ساڵ چاوەڕوانی، دواجار بە بڕیاری دادگا هەردوولا جیابوونەوە، بە فەرمی هیچیان هاوسەری یەکدی نین.

ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو بەپێی هەواڵێکی "زەسەن" هەندێک سەرچاوە ئاشکرایانکرد کە لە رێگای پارێزەرەکەیەوە ئەنجێلینا داوای گەڕانەوەی کردووە، براد پیتیش بایەخی پێنەداوە.

ئەنجێلینا جولی لەدایکبووی 1975، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی ئەمەریکا و خاوەنی چەندین خەڵاتی بەنرخە.

براد پیت، لەدایکبووی 1963 خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، لە 2014 ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجێلینا جولیدا کرد.

ئه‌م بابه‌ته 11482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP