ئەم چوار رەفتارە جێبەجێبکە، بەیانیان ئاسوودە دەبیت


خەندان لایف-

هەندێک لە مرۆڤەکان دەڵێن بەیانیان زوو پاش لە خەوهەستان دەروونمان نائارامە و هەست بە بێزاریەکی زۆر دەکەین، بەڵام جگەلەوەی رەنگە شەو لە کاتی گونجاودا پێویستە بخەویت، بۆ ئەوەی لەشت بحەوێتەوە پێویستە ئاگاداری ئەم رەفتارانەشت بیت.

1-ئەو زەنگەی خەبەر دەکاتەوە، هەوڵبدە هزەی مۆبایل و دەنگێکی بێزارکەر نەبێت، بەڵکو میوزکێکی ئارام و خۆش بێت، لەهەمانکاتدا هزەش زیان بە دڵ دەگەیەنێت.

2-دوای کوژاندنەوەی زەنگەکە، چاوەکانت چەند چرکەیەک دابخە و دیمەنێکی جوان یان وێنەی ئەو کەسانە بهێنە پێش چاوت کە خۆشدەوێن، چونکە ئاسوودە دەبیت، بە نمونە دایک یان باوک یان هاوسەرەکەت.

3-هەوڵبدە شەو بەرلە نوستن، جلوبەرگ ئامادەبکەیت و پێویستییەکان لە شوێنی دیاردا هەڵبگریت، چونکە گەڕان بەدوایدا دوو هێندە بێزار دەکات.

4-کەمێک زوتر لە کاتی خۆت هەستە، بۆ ئەوەی بە ئارامی هەوایەکەی پاک هەڵمژیت لە باخچەکەتان، نانی بەیانی لە بیرنەکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 11456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP