بەوێنە.. سبیل جان هاوشێوەی گوڵێکی پەمەیی دەردەکەوێت

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری گۆرانی تورکی سبیل جان، هاوشێوەی گوڵێک دێتەسەر ستەیج.

لە دوو رۆژی رابردوودا لە ئیستەنبوڵ سبیل جان کۆنسێرتێکی گەورەی گۆرانی و میوزیکی بۆ هەوادارانی سازکرد، کە تێیدا بە عەزیەکی پەمەیی کە قۆڵەکانی هاوشێوەی پەڕی گوڵ رازێندرابووەوە دەرکەوت، هاوکات ماکیاژێکی ناسک و تەسریحەیەکی سادە.

هەرچەندە سبیل جان لە ئێستادا تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە 50 ساڵی، بەڵام هەرگیز بەوشێوەیە دەرناکەوێت، بەشێک لە هەوادارانیشی دوای دەرکەوتنی بەو عەزیە پەمەیەییەوە لە سۆشیال میدیا بە هاوشێوەی گوڵی پەمەیی ناویاندەبرد.

سبیل جان لەدایکبووی ساڵی 1970، له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ماكار بووه‌، دواتر كاری گۆرانی و نواندنیشی كردووه‌، باوكی سبیل جان یوگسلافی بووه‌ و كه‌مانی ژه‌ندووه‌، ناوبراو سێجار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی سێ منداڵە.

 

ئه‌م بابه‌ته 55153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP