هەنگاوەکانی ئامادەکردنی کێک بە کشمیش و دارچینی


خەندان لایف-

هەموو پێکهاتەیەک تامێکی تایبەت و جیاوازی هەیە، هەربۆیە دەکرێت لە ئامادەکردنی شیرینیەکانتدا پێکهاتەکان بگۆڕیت، ئەمڕۆ هەنگاوەکانی دروستکردنی کێک بە کشمیش و دارچینی دەخەینەڕوو.

پێداویستییەکان:
کوپێک کەرە
دوو کەوچکی گەورە دارچینی
یەک ڤانێلا
چوار هێلکە
خوێ تەنها سەرەکەوچکێک
دوو کوپ ئارد
½ کوپ کشمیش
یەک پیکن پاودەر
یەک کوپ شەکر
¼ کوپ بوندوقی هاڕڕاو
¼ بادام

چۆنێتی ئامادەکردنی:
بە خەڵاتەی کارەبایی، شەکر و ڤانێلا و کەرەکە تێکەڵاوبکە، پاشان هێلکە و ئارد و پیکن پاودەر و خوێ و دارچینیەکەی تێبکە، هێواش هێواش.

بادام و بوندوقەکە بێگومان بەگوێرەی خواستی خۆتە دەکرێت تێینەکەیت، لەگەڵ کشمیشەکە تێکەڵاوی بکە، بیخەرە هەویرەکەوە.

قاڵبی ناو فڕنەکە چەور بکە، ئاردی پێدا بپرژێنە، دواتر هەویرەکەی تێبکە، بیخەرە فڕنەوە لەسەر پلەی 180، چاودێری بکە 25-30 خولەک، کە پێگەیشت پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 6497 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP