لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی نیسانی 2019 بخوێنەرەوە..

1- کاوڕ
متمانە بەخۆبوون، باشترین هەنگاوە بۆ ئەوەی رووبەرووی گرفتەکان ببیتەوە، پێویستە لەرووی سۆزداریەوە، باشترە خاوەن بڕیار خۆت بیت و رێگانەدەیت هیچ کەسێک دەست وەربداتە پەیوەندیتانەوە، چونکە ئەگەری هەیە کاریگەری سلبی هەبێت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە و رێگامەدە کێشت زیادبکات.

2- گا 
باشترە بەتەواوی تواناکانتەوە کارەکانت جێبەجێ بکەیت و هەوڵی بەدیهێنانی خواستەکانت بدەیت، خۆشەویستەکەت پێویستی بە سۆزی تۆ هەیە، تا هەست بکات بەردەوام پشتیوانی دەکەیت، زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدە.

3- دووانە 
هەوڵبدە پەیوەستبە بە یاسا و بنەمەکانی کارکردنەوە،  بۆ ئەوەی کارەکانت بە باشی رێکبخەیتەوە، هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت لەرووی سۆزداریەوە، هەوڵبدە راستییەکە بدۆزەرەوە، تەندروستیت کەمێک ناجێگیرە.

4- قرژاڵ 
متمانەت بە هێز و تواناکانی خۆت هەبێت، پاش رووبەروو بوونەوەی کۆمەڵێک بەربەست و قورسایی، لە رابردوودا پەیوەندیە سۆزداریەکانت شکستی هێناوە، هەوڵبدە دووبارە لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیان دەستپێبکەرەوە، چونکە هەموو لایەنێکی ژیان شکست و سەرکەوتنی هەیە، بۆ ماوەیەکی زۆر وەستان لەبەردەم خۆر زیانی هەیە.

5- شێر
هەنگاوی گەورە دەنێیت، بەهۆی هێز و توانا و سەلیقەی خۆتەوە، هەرگیز تەنها بۆچوون و ئارەزووەکانی خۆت زاڵمەکە، لە پەیوەندی سۆزداریدا، پێویستە ئاگاداری شێوازی رەفتارەکانت بیت، بۆ ئەوەی کێشت کەم بکات، پێویستە وەرزش بکەیت.

6- فەریک 
پێداچوونەوە بۆ تەواوی کارەکانت بکە، پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆرە کاردەکەیت و زانیاریەکی باشت هەیە، هاوڕێکانت رێزدەگرن و پشتیوانیت دەکەن، بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەگەڵیان دەبیت و هاوکاریان دەکەیت، گوێ لە میوزیکێکی ئارام بگرە، تا لەرووی دەروونییەوە هێور بیتەوە.

7-تەرازوو 
کاتێک ئەرکێکت پێ دەسپێرن، باشترە بە وردی ئەنجامی بدەیت، گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە، بەشێوەیەکی ئارام، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانتاندا، ئەگەر تەندروستیت باش نییە، باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.


8-دووپشک
پێش ئەوەی بەشداری هەر پرۆژەیەک بکەیت، پێداچوونەوە بۆ تەواوی کارەکانت بکە، هەمیشە هەوڵبدە پەیوەندی سۆزداریت بەرەوپێش بەریت و هەنگاوی نوێ بنێیت لەپێناو داهاتوویەکەی پرشنگدار، گرنگی بە خواردنەوەی چا رووەکیەکان بدە.

9- کەوان 
بڕیاری گرنگ دەدەیت دەربارەی کێشەکان و بەڕێوەبردنی کارەکانت، پێشکەشکردنی دیاری یان سوپرایزێکی خۆش بۆ خۆشەویستەکەت هەنگاوێکی باشە، بۆ ئەوەی هەستەکانی خۆتی بۆ دەربڕیت، وازبهێنە لە خواردنەوەی گازی و شەکر.

10- گیسک 
پێویستە کەمێک بە ئاگابیت لە کەسانی چواردەورت لەرووی پیشەییەوە، چونکە هەمووان بەرژەوەندی خۆیان دەوێت، دۆست و کەسانی نزیکت پێویستیان بە هاوکاری تۆ هەیە، بەڵام ئاگاداری خواردنی چەور و شیرین بە.

11- سەتڵ 
پاش هەوڵدانێکی زۆر لە کارەکەت، گۆڕانکاری گەورە روودەدار، کێشەکانت چارەسەر بکە و رێگامەدە کاریگەری بخاتە سەر پەیوەندی سۆزداریت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

12- نەهەنگ 
ئەگەر دەتەوێت هەنگاوی نوێ بنێیت لەرووی پیشەییەوە، دەبێت دادپەروەرانە بڕیاربدەیت و رووبەروو بیتەوە، پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت لەرووی سۆزداریەوە و هیوات هەبێت، تەندروستیت باش دەبێت، بەڵام بایەخ بە وەرزش بدە.

ئه‌م بابه‌ته 42587 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP