بەڤیدیۆ.. شاجوانی روسیا بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێردرا

خەندان لایف-

شۆخێک باشوری روسیا بەناوی ئالینا سانکۆ، توانی نازناوی شاجوانی روسیا بۆ ساڵی 2019 بەدەستبهێنێت.

لە شاری یەکاتارێنبورگ لە روسیا، رێورەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی 2019 بەڕێوەچوو، بە بەشداری چەندین کەسایەتی ناسراو ، هاوکات پێشکەشکردنی چەندین چالاکی جیاواز، لە کۆتایدا کیژێکی تەمەن 20 ساڵ "ئالینا سانکۆ" تاجی شاجوانی بەدەستهێنا.

ئالینا، خەڵکی شاری ئازۆف بوو لە ناوچەی روستوف لە باشوری روسیا، هیوایەتی گەشتکردن و هۆنراوە نوسینە، بەهرەی وێنەکێشانیشی هەیە، جگە لە وەرگرتنی تاجێکی ئاڵتونی، بڕی 46 هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 18620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP