هەندێک راهێنان بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت

خەندان لایف-

هەندێکجار بەهۆی پەستانی زۆری کارکردن، یان دانیشتنی هەڵە و هۆکاری دیکەوە، پشت تووشی ئازاردەبێت، بەڵام دەتوانیت بەبێ بەکارهێنانی دەرمان، لەرێگای چەند راهێنانێکەوە چارەسەری بکەیت، بەمەرجێک بە دروستی ئەنجامی بدەیت.

1-دانیشتن بە ڕێکی بەشێوەی "چوارمشقی" هاوشێوەی وێنەکە، پشت رێک رابگرە و بە ڕاست و چەپدا دەست لەدواوە رابگرە، بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

2-پاڵکەوتن لەسەر پشت بەڕێکی، دواتر هەردوو ئەژنۆت بهێنە بەرەو لای ورگت، بەدەست جێگیری بکە، راست و چەپی پێبکە.

3-دووبارە پاڵکەوە لەسەر پشت، لەسەر شێوەی گۆشە بە دەستێکت رانێکت بەرەو لای چەپ بەرە، دواتر پێچەوانەی بکەرەوە، بەڵام ئاگاداربە هەڵە ئەنجامی نەدەیت.

4-دانیشە و پشت رێک رابگرە، ئەژنۆیەکت بنوشتێنەرەوە، پاشان قاچێکت رابکێشە، دەستەکانت بە رێکی بۆ سەرەوە بەرەو، بیهنێنەرەوە بەرەو لای پێیەکانت، وەک وێنەکە.

هاوشێوەی وێنەکە، دابنیشە و پێیەکانت رابکێشە، دواتر یەکێکیان بنوشتێنەرەوە و بە ئەنیشکت بیگرە، پاشان راست و چەپ بکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

ئه‌م بابه‌ته 25134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP