بەڤیدیۆ.. حەمید عوسمان پیری بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی ناسراوی کوردستان حەمید عوسمان، کلیپێکی نوێ بەناوی "پیری" بڵاودەکاتەوە.

کلیپی پیری، لەلایەن هونەرمەندی ناسراو ئەفشین شوکریەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە، میکس و ماسترینگی عەلی شەریفزادە ئەنجامیداوە، بورهانی موفتی زادە کاری مێلۆدی بۆ کردووە، هۆنراوەی یوسف حەمە رەشیدە.

حەمید عوسمان لەدایکبووی 1985، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەریە و جگە لە چەندین بەرهەم و ئەلبومی تایبەتی خۆی، هاوکات بەشێکی زۆر لە گۆرانیە فۆلکلۆریەکانی وتووەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 10235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP