بەوێنە.. لە ناو بەفردا پێشوازی لە بەهار دەکەن


خەندان لایف-

بە هەزاران کەس لە سیبیریا بەشداری فستیڤاڵی پێشوازی لە بەهاردەکەن، بە جلوبەرگی ژێرەوە.

بەپێی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، لە سیبریا بەبۆنەی گۆڕانی وەرز و دەرکەوتنی خۆر و توانەوەی بەفری چیاکان هێواش هێواش، زیاتر لە 1500 کەس بەشداریان لە فستیڤاڵی 10 رۆژەی پێشوازی لە بەهار و ماڵئاوایی لە زستان کرد.

ئەوەی بووە جێگای سەرنجڕاکێشانی میدیاکان، لەناو بەفردا بەشداربووان بە جلوبەرگی ژێرەوە سەمایان دەکرد و گۆرانیان دەوت.

ئه‌م بابه‌ته 8436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP