لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی مانگی نیسانی 2019 بخوێنەرەوە..

1- کاوڕ 
هەست کردن بە بوونی متمانە و رێککەوتن لەگەڵ هاوپیشەکانت باشترین هەنگاوە، بۆ ئەوەی بەرهەمی کارەکانت باشتر بێت،رێگامەدە ئارەزووەکانت زاڵبێت بەسەر لایەنی سۆزداریتدا، پێویستە کاتێک تەرخان بکەیت بۆ حەوانەوە.

2- گا 
رێزگرتنی هاوپیشەکانت و یارمەتیدانیان، ئەنجامێکی باشی هەیە و پێگەت بەرز دەخەمڵێنرێت، باشترە کاتێک تەرخان بکەیت تا پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت باشتر بکەیت، تەندروستیت زۆرباشە و وزەیەکی باشت هەیە، تا چالاکانە کارەکانت ئەنجام بگەیەنیت.


3- دووانە 
گرنگە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکانت بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، بەرەو ئامانجەکانت، هەرگیز ترس مەخەرە دڵی خۆتەوە، هەمیشە سوود لە چانسی نوێ وەربگرە لەرووی سۆزداریەوە، تا رابردوو لەیادبکەیت، هەولبدە کاتەکانی نان خواردنت رێکبخەرەوە، بۆ ئەوەی کێشت زیادنەکات.

4- قرژاڵ 
هەمیشە هەوڵبدە بەشێوەیەکی ئیجابی سەیری کێشەکانت بکەیت لەرووی پیشەییەوە، هەمووان پشتیوانیت دەکەن لەرووی سۆزداریەوە، بەڵام باشترە هەوڵبدەیت زیاتر لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت، دڵەڕاوکێ و توڕەیی کاریگەری سلبی هەیە لەسەر تەندروستیت.

5- شێر 
باشترە بایەخ بە هاوپیشەکانت و هاورێکانت بدەیت لە کارەکەت، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانت چالاک بکەیت، متمانەت بە خۆشەویستەکەت هەبێت لەپێناو بەرژەوەندی هەردوولا، لەرووی دەروونیەوە کەمێک ماندوویت، دەبێت پشوو بدەیت.

6- فەریک 
لەخۆتەوە بڕیاری خێرا مەدە، رەنگە هەندێک لە کارەکانت پێویستیان بە وردبینی و سەرنجی زیاتر بێت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ناجێگیرە و دەبێت زیاتر بایەخ بەم بابەتە بدەیت، تەندروستیت کەمێک خراپە و تووشی کرژبوون بوویت.

7-تەرازوو 
گرنگە راستەوخۆ لێکۆڵینەوە بۆ کارەکانت بکەیت، لە رێگای بیرۆکە و خواست و ئامانجەکانی خۆتەوە هەنگاوی نوێ بنێت لەرووی پیشەییەوە، لەرووی سۆزداریەوە چاوەڕوانی هەواڵ و گۆڕانکاری نوێ بە، ئاگاداری خواردنەوە گازیەکان بە.


8-دووپشک 
باشترە پرۆژەی نوێ دەست پێ بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، لەگەڵ گۆڕانکاریە پیشەییەکان، تێگەیشتن و گوێگرتن دوو بنەمای سەرەکی سەرکەوتنن لە پەیوەندی سۆزداریدا، باشترە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

9- کەوان 
 رێگامەدە ناکۆکی زاڵبێت بەسەر کارەکانتدا لەرووی پیشەییەوە، رێزی خۆشەویستەکەت بگرە و رێگامەدە پەیوەندیتان بەهۆی هەندێک رەفتارەوە خراپ بێت، راهێنانی وەرزشی بەیانیان سوودی هەیە.

10- گیسک 
رەنگە رووبەرووی گرفتی نوێ ببیتەوە لە کارەکەت، ئەمەش کاریگەری سلبی دەبێت و باشترە کاتێکی گونجاوی بۆ تەرخان بکەیت، تا چارەسەری بکەیت، پەیوەندی سۆزداریت رۆژ لە دوای رۆژ باشتر دەبێت، جەستەت پێویستی بە وەرزش و جوڵە هەیە، بۆ ئەوەی چالاک بێتەوە.

11- سەتڵ 
لەرووی پیشەییەوە خواست و ئامانجەکانت زیاتر دەبێت، پاش ئەوەی بە قۆناغێکی قورسدا تێپەڕیت، خۆشەویستی زۆرت بۆ هاوبەشی ژیانت و دەربڕینی کاریگەری ئیجابی هەیە، هەمیشە پارێزگاری لە هێمنی و ئارامیت بکە.

12- نەهەنگ
توانای رێکخستنی کارەکانت هەیە و باشترە هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانت بدەیت، پاش ماوەیەکی زۆر ناکۆکی پەیوەندیت لەگەل خۆشەویستەکەت باش دەبێتەوە، هێندە پەستانی دەروونی بۆ خۆت دروست مەکە، چونکە زیانی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 44760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP