هەنگاوەکانی ئامادەکردنی مەقلوبە بە باینجان


خەندان لایف-

ژەمەکەت بگۆڕە و بەشێوازێکی نوێ مەقلوبە تاقیبکەرەوە.

پێداویستییەکان:
سێ کەوچکی گەورە زەیت
یەک پیازی گەورەی وردکراو 
قیمەکە بەگوێرەی خواست
خوێ بەگوێرەی خواست
نیو کەوچکی بچوک دارچینی
نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی رەش
کەوچکێکی بچوک بەهاراتی تێکەڵاو
برنج بەپێی نەفەرەکان
دوو تەماتە یان زیاتر 
یەک کیلۆ باینجانی سورەوەکراو، بە قاشی خڕ خڕ.

چۆنێتی ئامادەکردنی:
تاوەیەک لەسەر ئاگر دابنێ، زەیتی تێبکە، پاشان پیازەکەی تێدا ئاڵبکە، دواتر قیمەکە، ئینجا خوێ و دارچینی و ئاڵەتی رەش، بەهاراتەکەی پێوەبکە.

پاشان مەنجەڵێک بهێنە، بە خڕی تەماتەکان قاشبکە و لە ناوەوە ریزی بکە، دواتر ئەو باینجانەی سورکردوەتەوە لەسەری ریزی بکە، قیمەکەی بکە بەسەردا.

نیوەی برنجەکە بکە بەسەریدا، دووبارە چینێکی دیکە تەماتە و باینجا و قیمەی تێبکە دواتر برنجەکە، بەگوێرەی بڕی برنجەکەت ئاوی کوڵاو بکە بەسەریدا، بیخەرە سەر ئاگرێکی ئارام و  پاش 20-30 خولەک پێشکەشی بکە.

تێبینی: پێویستە برنجەکە خوسابێت پێشتر.

ئه‌م بابه‌ته 9740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP