بە هەندێک رێگای سروشتی ژێرچاوەکانت لە چرچبوون بپارێزە


خەندان لایف-

گومانی تێدانییە تا تەمەن بەرەو سەرەوە بچێت، پێست گۆڕانکاری بەسەردادێت و هێواش هێواش چرچ دەبێت، بەڵام ئەگەر زووتر خزمەتی بکەیت دەکرێت بیپارێزیت.

پێگەی yawmiyati پێنج ئاوێتە بڵاودەکاتەوە، کە چرچی ژێرچاوەکانت کەمدەکاتەوە و دەیپارێزێت:

1-سێ دڵۆپ زەیتی گەرچەک، سێ دڵۆپ زەیتی زەیتون، سێ دڵۆپ زەیتی بادام، سێ دڵۆپ زەیتی ڤیتامین ئی.

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵاوبکە، بەرلە نوستن بە پەنجەکانت بیدە لە ژێرچاوەکانت، رۆژانە دووبارەی بکەرەوە.

2-خەیار، باشترین پێکهاتەیە کە دەتوانیت بەرلە نوستن بۆ ماوەی 10 خولەک بیدەیت لە ژێر چاوەکانت.

3-ئاوی یەک پرتەقاڵ و کەوچکێکی بچوک نیشاستە، تێکەڵاوی بکە، بە پارچەیەک لۆکە بیدە لە ژێرچاوەکان، شەوانە بەرلەنوستن.

4-یەک سپێنەی هێلکە، ½ کەوچک ئاردی شۆفان، پێکەوە تێکەڵاوی بکە، بە پەنجەکانت بیدە لە ژێرچاوەکانت و مەساجی بۆ بکە، بۆ اوەی 30 خولەک، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

5-سەهۆڵێک لە ئاوی گوڵ پێکهاتبێت، رۆژانە بیهێنە بە ژێرچاوەکانت و چواردەوریدا، بەتایبەت بەیانیان و ئێواران. بەڵام رۆژانە دووبارەی بکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 29114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP