کۆمسای: من فیمینیستم من ئازادم


خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی کورد کۆمسای، وەڵامی رەخنەگرام دەداتەوە و دەڵێت "من فیمینستم من ئازادم".

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام لە دوو رۆژی رابردوودا وێنەیەکی بڵاوکردەوە، کە رووبەرووی رەخنەیەکی زۆری کردەوە، چونکە بەشێوەیەکی نیمچە رووت دەردەکەوت، بەڵام دواتر دووبارە لە دژی رەخنەگران وێنەیەکی دیکەی هاوشێوەی بڵاوکردەوە.

لە ستۆری تایبەتی خۆشی دەڵێت "من هونەرمەندم، خێرخوازم و خوێنەوارم، دوو زانکۆم تەواوکردووە، ئاسترولوژی زانم و ئاشقی میتافیزیکم، بڕوام بە کارما هەیە و یۆگا دەکەم و ئازادم، چونکە بە پێ سونەتە دروستکراو و بیرە کۆنەکان ناژیم، ژیانم پاک و سادەیە".

کۆمسای سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ، کە لە شاشەی ئێن ئار تیەوە پەخش دەکرا، یەکێک بوو لە قوتابیەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە وەک کافر، باوەش، لەرزانە، خڕەی مێخەک.

ئه‌م بابه‌ته 140736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP