پێویستە هاوسەران بایەخ بەم خواردنانە بدەن



خه‌ندان لایف-

بێگومان خۆراك زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌، دەروونی یان جەستەیی یاخود لایه‌نی سێكسی،هاوسەران پێویستە بەشێوەیەکی تایبەتی گرنگی بە لایەنی سێکسیان بن و ئاگاداری جۆری خۆراکیان بن.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ پێگەی" arrajol" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م خواردنانه‌ كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی، پێویستە لایەنی کەم رۆژانە یەکێک لەو خۆراکانە بخورێت.

1-سپێناخ، به‌تایبه‌تی و سه‌وزه‌وات ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مه‌گنسیۆم كه‌ بۆ خوێنبه‌ره‌كان به‌سووده‌، به‌تایبه‌ت له‌رووی ته‌ندروستی سێكسیه‌وه‌.

2-چا، به‌هه‌مان شێوه‌ مادده‌یه‌كی تێدایه‌ به‌ناوی "كایتشین" به‌رپرسه‌ له‌ لایه‌نی ده‌روونی و هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مێشك و چالاككردنی خوێن و توانای سێكسی به‌ڵام چای كیس و ئاماده‌كراوه‌كان ناگرێته‌وه‌.

3-پرته‌قاڵ، یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ كاریگه‌ره‌كان به‌هۆی بوونی برێكی زۆری ڤیتامین سیه‌وه‌، زۆر به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستس سێكسی.

4-هێلكه‌، برێكی زۆر ڤیتامین بی6 و بی 5 تێدایه‌، كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دوودڵی و یه‌كسانی هۆرمۆنه‌كان.

5-فاسۆلیای سور، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها برێكی زۆر مادده‌ی ریشاڵی تێدایه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و یه‌كسانكردنه‌وه‌ی لێدانه‌كانی دڵ.

6-شۆفان، یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی "تیستوستیرون" ده‌دات له‌ خوێندا، كه‌ هاوكاره‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سێكسی.

 

ئه‌م بابه‌ته 19960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP