چۆنێتی دروستکردنی پیتزای باینجان


خه‌ندان لایف-

پیتزا ئەو خواردنە خۆشەیە کە بەگشتی لەجیهاندا هەوادارێکی زۆری هەیە لەڕێستۆرانت و خواردنگەکاندا، بێگومان پیتزا بەشێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت و دەتوانین گۆڕانکاری تێدا بکەین.

پێداویستیه‌كان:
هه‌ویری پیتزا
8 دانه‌ باینجان
خوێ و ئاڵه‌تی ره‌ش
كه‌وچكێك سیری هارراو
كوپێك په‌نیری مۆرتزێلا
كه‌وچكێكی سه‌وزه‌ی ریحانه‌ی وردكراو
چاره‌كه‌ كوپێك سۆسی پیتزا
چاره‌كه‌ كوپێك ئارد

چۆنێتی دروستكردنی:
باینجانه‌كه‌ قاشی خڕخڕ ده‌كه‌ین و خوێی پێوه‌ ده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر، ئینجا ده‌یشۆینه‌وه‌ و وشكی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئارد و خوێ و ئاڵه‌ته‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و باینجانه‌كه‌ی تێهه‌ڵكێش ده‌كه‌ین، دواتر سوری ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ زه‌یتدا و ده‌یخه‌ینه‌ ده‌فرێكی كون كونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆنه‌كه‌ی لێببێته‌وه‌.

فڕنه‌كه‌ گه‌رم بكه‌، هه‌ویره‌كه‌ بێنه‌ و سۆسی بكه‌ به‌سه‌ردا وبلاَوی بكه‌ره‌وه‌ پاشان په‌نیر و سیر و ریحانكه‌ی بكه‌ به‌سه‌ردا یان هه‌ر سه‌وزه‌یه‌ك خۆت پێت خۆشه‌.

پاشان باینجانه‌كه‌ی بكه‌ره‌ سه‌ر و بیخه‌ره‌ فڕنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك تا ده‌برژێت.

ئه‌م بابه‌ته 8917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP