کاریگەرییەکانی راهێنانی سکوات لەسەر جەستە


خەندان لایف-

لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی گشتی راهێنانی وەرزشی سکوات بووەتە باو لەناو خانماندا، بەهۆی ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە لەرووی جوانکردن و پاراستنی رێکی لەشولارەوە.

بەپێی هەواڵەکەی fustany کاریگەرییەکانی راهێنانی سکوات بۆ لەش:

1-یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن و توندکردنەوەی پێست، کە بە "سیلیویت" ناسراوە.

2-راهێنانی سکوات یارمەتیدەرە بۆ رێکی و وەستانت بە پێوە، بەشێوەیەکی تەندروست.

3-بەگشتی ماسولکەکانت بەهێز دەکات، بەتایبەت ماسولکەی قاچ و سک و کەمەر.

4-جوڵەی جەستەییت باشتر دەبێت، چەوری زیاتر دەتوێنیتەوە و کێش کەمدەکات.

5-یارمەتی پاراستنی تەندروستی کرداری هەرس و ریخۆڵە دەدات.

6-راهێنانی سکوات باشترین یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و ئێسک.

7-بەشێوەیەکی گشتی چالاک دەبیت و رۆژانە باشتر دەجوڵێیت، بەبێ ماندووبوون.

ئه‌م بابه‌ته 12135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP