ئاوێتەیەک لە مۆز بۆ بەهێزکردنی قژت بەکاربهێنە


خەندان لایف-

بۆ ئەوەی چیتر قژت وشک نەبێتەوە، تووشی هەڵوەرین و رووتاندنەوە نەبێت، باشترە ماسکی سروشتی بەکاربهێنیت و لە مۆز ئاوێتەیەک دروست بکەیت، بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی jamalouki دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و قژ بەهێزدەکات.

پێداویستیەکان:
مۆزێک
کەوچکێکی گەورە هەنگوین
کەوچکێکی گەورە زەیتی گوێزی هیند
پێنج دڵۆپ زەیتی درەختی چا
زەردێنەی هێلکەیەک

سەرجەم پێکهاتەکان پێکەوە لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە سەرجەم بەشەکانی قژ و بێخی سەرت، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، دواتر بە ئاو بیشۆ، بەڵام ئەم ئاوێتەیە بەشێوەیەکی رێکخراو بەکاربهێنە، واتە رۆژنارۆژێک، دەکرێت بەبێ هێلکە بێت یان زەیتی زەیتونیش بەکاریبهێنێت.

لە ئەنجامدا دەبینیت، دەبیتە خاوەنی قژێکی بەهێز و جوان و بریقەدار، چونکە جگە لە پۆتاسیۆم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (B1,B6,B9,B12,C,D) کەدەبێتە هۆی چالاکبوونی سوڕی خوێن و گەشەپێکردنی قژەکە.

ئه‌م بابه‌ته 9269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP