10 سوودی نایابی زەیتی مێخەک


خەندان لایف-

مێخەک، یەکێکە لەو پێکهاتە رووەکیانەی دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە ریشاڵ و ڤیتامینات و کانزا و بەها خۆراکیەکان، لە هەمانکاتدا بڕێکی کەم کالۆری تێدایە، هەربۆیە سوودێکی زۆری تەندروستی هەیە.

بەپێی هەواڵەکەی rotana سوودە تەندروستییەکانی زەیتی مێخەک:

1-کاریگەری لەسەر لابردنی بۆنی ناخۆشی دەم هەیە.

2-باشترین یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش.

3-ئاستی گەشانەوەی موی زیادەی لەش رادەگرێت.

4-لە شێرپەنجەی سییەکان و ئامێری هەرس دەتپارێزێت.

5-لە زستاندا لە سەرمابوون و تووشبوون بە ئەنفلۆنزا دەتپارێزێت، بەتایبەت بۆنەکەی.

6-باشترین چارەسەرە بۆ هەڵئاوسانی گەدە و نەخۆشی قورحە.

7-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پێکهاتەی ریشاڵییەوە، لە قەبزبوون دەتپارێزێت.

8-تەندروستی ئێسک لە پوکانەوە دەپارێزێتم بەهۆی بوونی کالسیۆمەوە.

9-یاریدەی راگرتنی هاوسەنگی شەکری خوێن دەدات، چونکە ماددەیەکی تێدایە یاریدەی چالاکیەکانی ئەنسۆلین دەدات.

10-بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکان، یاریدەی باشبوونی تەندروستی جگەر دەدات، چونکە دەوڵەمەندە ماددەی Eugenol کە دژی هەوکردنە.

ئه‌م بابه‌ته 6639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP