پێش نوستن لەم هەشت رەفتارە دوربکەوەرەوە


خەندان لایف-

بێگومان بۆ حەوانەوەی جەستە و دەروونت، زۆر گرنگە بایەخ بە خەو بدەیت، بەتایبەت خەوی شەوانە، چونکە زیاتر لە هەموو کاتێک لەرووی تەندروستیەوە سوودی لێ دەبینیت.

لەم سۆنگەیەوە گۆڤاری zahratalkhaleej لەرووی تەندروستیەوە، باس لە هەشت رەفتاری گرنگ دەکات، کە پێویستە پێش خەوتن ئەنجام نەدرێت:

1-ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی، باشترە 4-6 کاتژمێر زوتر پێش خەوتن ئەنجامیبدەیت، چونکە هاوشێوەی کافاینەکان کاریگەری لەسەر خەوت هەیە.

2-بە تینوێتی مەخەوە، بەڵکو زۆر باشە 150 ملم ئاو یان پەرداخێک بخۆیتەوە، چونکە کاریگەری لەسەر مێشک هەیە  و خەوێکی باش دەکەیت.

3-هەوڵبدە لە رۆژدا کاتێک دەخەویت، لە 20 خولەک تێنەپەڕێت و لەنێوانی 1ی نیوەڕۆ بۆ 4ی عەسر بێت، چونکە لەوە زیاتر بێت، خەوی شەو تێکدەدات.

4-باشترە بەرلە نوستن چالاکیەک بۆ بەتاڵکردنەوە مێشک ئەنجامبدەیت، وەک وێنەکێشان، یان رێکخستنی وێنەکان بکە.

5-دوربکەوەرەوە لە مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان، چونکە روناکی شاشاکە کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنی میلاتۆنین هەیە، کە کاتژمێری بایەلۆژی لەشت رێکدەخات.

6-بەرلەوەی بخەویت لە هەموو ئەو هۆکارانەی مێشک تووشی دڵەڕاوکێ دەکات دوربکەوەرەوە.

7-خۆشتن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی دەروون ئارام بێتەوە و ئارەزووی خەوتن بکەیت، بەڵام ئەگەر جەستەت ساردبوو بە ئاوی گەرم خۆت بشۆ، گەرمیش بوو بە ئاوی شلەتێن یان سارد.

8-ئەگەر ئاژەڵ بەخێودەکەیت، هەوڵبدە لە کاتی خەودا لێتدوربێت، چونکە رێگرە لە حەوانەوەی مێشک.

ئه‌م بابه‌ته 25060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP