بەوێنە.. نیان عەبدوڵا یادی لەدایکبوونی کوڕەکانی دەکاتەوە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی دیاری کوردستان نیان عەبدوڵا، یادی لەدایکبوونی کوڕەکانی دەکاتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نیان عەبدوڵا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە دووانەکەیەوە، کۆمەڵێک وێنەی خێزانی کە ئاهەنگێکی بچکۆلە کۆیکردوونەتەوە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی هەردوو کوڕە شیرینەکەم رامان و رۆمان گیان بوو، تەمەنیان درێژبێت".

نیان عەبدوڵا لەدایکبووی شاری سلێمانییە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات، بەڵام بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە بۆ ماوەیەک دوورکەوتەوە، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە. 

 

ئه‌م بابه‌ته 40292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP