20 خولەک لەناو سروشتدا بمێنیتەوە چی دەبێت؟



خەندان لایف-

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی گۆڤاری Frontiers in Psychology گەڕان و بایەخدان بە سروشت بۆ ماوەی 20 خولەک، تەواوی ماندووبوونی جەستە و دڵەڕاکێی دەروونت ئارام دەبێتەوە.

پسپۆڕان ئاماژەدەدەن بەوەی کاتێک بۆ ماوەی 20-30 خولەک لە قەراغ دەریایەک یان ناو شاخ و دارستەکان رێدەکەیت و هەوای پاک هەڵدەمژیت، هۆڕمۆنی کۆرتیزول بە تەواوی ئاستی دادەبەزێت، ئەمەش وادەکات لە دڵەڕاوکێ دوربکەویتەوە.

ماری ماریول هانتەر کە پسپۆڕێکی سایکۆلۆژیە لە زانکۆی میشنگان دەڵێت "لەپێناو کەمکردنەوەی ئاستی هۆڕمۆنی کۆرتیزول، کەدەبێتەهۆی دروستکردنی پەستان بۆ دەروونت، پێویستە رۆژانە لەناو سروشتدا بۆ ماوەی 20 خولەک دانیشتیت یان رێبکەیت، بەڵام بەبێ بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا".

جگە لەم بنەما سەرەکیە، راهێنانی وەرزشی هەنگاوێکی باشە بۆ نەمانی دڵەڕاوکێ یان خوێندنەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP