چۆنێتی دروستکردنی مەعکەرۆنی بە گۆشت


خه‌ندان لایف-

مەعکەرۆنی بە چەندین پێکهاتە و شێوەی جیاواز ئامادەدەکرێت، ئەمجارەیان پێکهاتەی سەرەکیمان پەنیر و گۆشتە.

پێداویستیه‌كان:
نیو كیلۆ مه‌عكه‌رۆنی
نیو كیلۆ گۆشتی نه‌رمه‌
كه‌وچكێك زه‌یت
پیازێكی هارراو
خوێ و بیبه‌ری هارراو و به‌هارات "به‌ پێی پێویست"
سۆسی ته‌ماته‌
چاره‌كه‌ كوپێك ئاو
كوپێك په‌نیری كرێمی 
كوپێك په‌نیری شیده‌ری هارراو یان هه‌ر په‌نیرێك خۆت ئاره‌زوو بكه‌یت
1 هێلكه‌
2 كه‌وچكی گه‌وره‌ مه‌عده‌نوس
1 كه‌وچكی گه‌وره‌ ریحانه‌ یان هه‌ر سه‌وزه‌یه‌ك خۆت ئاره‌زوو بكه‌یت.
نیو كوپ په‌نیری مۆرته‌زێلای هارراو

چۆنێتی دروستكردنی:
مه‌عكه‌رۆنیه‌كه‌ كه‌مێك ده‌كوڵێنین و ده‌یپاڵێوین، گۆشته‌كه‌ و زه‌یت و پیاز خوێ و بیبه‌ر و به‌هارات تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و كه‌مێك له‌سه‌ر ئاگر دایده‌نێین تا ئاڵ ده‌بێت ده‌كرێ له‌سه‌ر ساجیش بیكه‌یت.(ده‌كرێ له‌بری سوركردنه‌وه‌ بیكوڵینی)

 ساسی ته‌ماته‌ و مه‌عكه‌رۆنیه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و چاره‌كه‌ ئاوه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا.

پاشان په‌نیری شیده‌ ر و كرێم و مه‌عده‌نوسه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و ده‌یكه‌ین به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌ی ئاماده‌مان كردووه‌، دواتر له‌گه‌ڵ مه‌عكه‌رۆنیه‌كه‌ تێكه‌ڵی ده‌كه‌ین و پاشان په‌نیری مورته‌زیلا و ریحانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا و ده‌یخه‌ینه‌ فرنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك.

ئه‌م بابه‌ته 6744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP