لە چێشتخانەکەت 10 ئازار شکێنی سروشتی هەیە

خەندان لایف-

هەمووان رووبەرووی ئازاری جەستەیی دەبینەوە، ئایا بەهۆی سەرما یان نەخۆشیەکی کاتییەوە بێت، یاخود برینێک یان بەرکەوتنێکی توندەوە، بەڵام رەنگە بەبێ بەکارهێنانی دەرمانە کیمیاییەکان بەشێوەیەکی سروشتی چارەسەر بکرێت،لەمبارەیەوە د. ھەڤین کەمال شا محەمەد  پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج و شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری ، هاوکات ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن، باس لەو ئازارشکێنە سروشتیانە دەکات.

1-زەنجەبیل، دژەهەوکردنی تێدایە و ماددەی ئیندرۆفین لە لەشدا زیادەکات، کە ئازارشکێنێکی سروشتیە، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکە و جومگەکان دەدات.

2-سیر، دژەبەکتریایە و بەکاردێت بۆ چارەرسەکردنی هەوکردنی جومگەکان، بەتایبەت لە کاتی سەرمابووندا.

3-مێخەک، زیاتر لەکاتی ئازاری ددان و ھەوکردنی پووک بەکاردێت، دەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەک ھەتا ئازارەکە نامێنێت.

4-نەعنا، ئازارشکێنی سروشتی لە ماددەی "مێنتوڵ"ی تێدایە، دەکرێت هاوشێوەی زەیت بۆ مەساج بەکاربهێندرێت، ئەگەر بخورێت بۆ ئازاری تەھەیوجی کۆڵۆن و ھەوکردنی قورگ بەکاردێت.

5-سرکەی سپی، دژەهەوکردنە و ئازارشکێنی سروشتی تێدایە، لەکاتی پێوەدانی ھەنگ یاخود ھەر مشەخۆرێک دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکە، چونکە ئازارەکەی کەمدەکاتەوە و هەڵئاوسانی نامێنێت، بێگومان بۆ مەساجیش بەکاردێت.

6-بیبەری سوری تون، یەکێکە لە باشترین ئازار شکێنەکان، وەکو بەنجی مەوزوعی کاردەکات ، ئازاری دەمار سڕدەکات و ھەست کردن بە ئازار کەمدەکاتەوە.

7-دارچینی، وەکو ئازار شکێن بەکاردێت بەتایبەتی بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە، لە زستاندا بۆ گەرمبوونەوەی لەش و لەو کەسانەی سوڕی خوێنیان چالاکنیە بەکاردێت.

8-زەردەچەوە، ئازار شکێنی سروشتی تێدایە کە بەشێوەی ماددەی "کورکمین"ە ، دژەھەوکردن و دژەئۆکسانە ، بەکاردێت بۆ ئەوانەی ئازاری بەردەوامی جومگەکان و یاخود لەکاتی پێکان ئازاریان بۆ دروست دەبێت.

9-ئاو، بەکاردێت بۆ نەھێشتنی ووشکبوونەوەی خانەکانی لەش، بە دانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازار و ماندووبونی نامێنێت، هاوکات لە ئەژنۆ و شانیشدا.

10-شۆفان، زیاتر لە کاتی ئازاری منداڵدان و سوڕی مانگانە و ئازاری نەخۆشیە ژنانەکان کاریگەری ھەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP